۱۳۹۳ مرداد ۱۱, شنبه

دەترسم نەێت ....

دەترسم نەییت و من تەنیا لە  تامەزرۆی چاورێکردنی تۆ لە فرۆکە خانەکان و وێستگە کانی قەتار دا، بۆت بنوسم.
دەترسم نەێیت و من لە تەمەنای دروس کردنی ئەو قاوە کە حەزی لە دێکەم بۆ بەر قلیانێک بۆ تۆدا بمێنمەوە.
خۆ تۆ نازانی کە من چی بەیانیەک کە قاوە درووس دەکەم، بە ئارەزوی ئەوەم رۆژێک تۆ بیت و من قاوەت بۆ دروس کەم.
دەترسم نەێیت و بەیانیان لە سەر ئەوەز کە درەنگ هەڵدەسم لە خۆ بە سەرم دا نە بؤڵێنی و لێم عاجز نەبی…
دەترسم نەێیت و من ئەم باڵکۆن و وێستگانەی پڕ لە "تەما" و "تەمایەر"یەت، پێ نیشان نەدەم.

دەترسم نەێیت و من بە دزی تۆوە نەچم باڵکۆنە کەو سیگارێک بکێشم. دەترسم نەێێت و پێت نیشان نەدەم کە كۆچ چۆن بەشێکی زۆر لە ژیان و  رۆح و پلانی رۆژانەمی گۆراوە..
دەترسم نێیت و من پێت نەڵێم کە چۆن چایی هێدی هێدی  جێگەی خۆی دا  بە  قاوە و لەبیرەوە چوو, وەکوو عەشق کە لە بەر سیاسەت لە بیرەوە چوو و سیاسەتیش لە بەر دێپرسێۆن لە بیرەوە چوو..
دەترسم نەییط و مانگ ئەم گۆرانیەم لێ بدزێت...
دەترسم نەێیت و شەقام ئەـ شۆستەم ڵی برفێنێت....
دەترسم درەنگ بیت و من پیرتر بم لەوەی کە هێشتا بررا بچکۆلەت بم ....
دترسم نەێیت و قاوەکەم ساردەوە بێت ...

دەترسم نەێیت و من هەر  درێژە بدەم بەم نوسینە….
وەرە… وەرە  لێرە بچکۆلەترین برای دونیا  چاوڕێی تەنیا جارێک هاتنی تۆیە ئەی گەوەرەترین براگەورەی دونیا...

0 comments:

ارسال یک نظر